ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
مەدهۆش یانەی دڵان
٢٦. خۆزگە
خۆزگە لەفافى برین پێچ ئەبووم

لەدەورى پووزى پێچاوپێچ ئەبووم
هەتا برینى
ئەو ساڕێژ ئەبوو
چش کە لە پاشا جێم پێ لێژ ئەبوو
خزمەتى ئەوو دڵى خۆم ئەکرد
ئەو یادگارەم لەگەڵ خۆم ئەبرد
١٩٤٦
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit