دڵ بە گەنجى ئارەزووى عەشقى هەیە و یارى ئەوێ
بەزمى هاوڕازى ژیان و سەیرى گوڵزارى ئەوێ
خۆ دلچى بێچارە دایم وا بەشوێن دڵخوازەوە
ماچى لێوو باوەشى شیرینى دڵدارى ئەوێ
ئەو شەوى وەصڵەى بەناوبانگە، هیواى دڵدارییە
تۆ بە سوکى مەگرە، خەرجى گیان و دینارى ئەوێ
شارەزایانى بەسەرهاتوو ئەزانن چى ئەڵێم
حەپس و ترسى سەرتەنوورو سووچى دیوارى ئەوێ
وامەزانن عاشقى تاسەر لەسەرخۆشى ئەبێ
جاربەجار بەدبەختى وەک من پێ لەقەو دارى ئەوێ
من لەسەر ئەم بارەشا ئەیڵێم ئەوەى عەشقى نەبێ
بەش بە حاڵى خۆم کەرێکە بارو سەربارى ئەوێ ١

١. ئەم پارچە شیعرە لە گۆڤارى (ڕۆژى نوێ) و لە کۆمەڵەى (شیرین) دا بڵاوکراوەتەوە.