لێوى خونچەى هەڵئەڕێژێ هەر سەحەر خەروارى ماچ
بۆیە سەرگەردانە وەک من بولبولى بێدارى ماچ
عالەمێ موشتاقى ماچى کوڵمى ئاڵى دولبەرن
سەیرى چەند زۆرە لەدنیادا بەدڵ کڕیارى ماچ
لێوى پڕ خەندەت لەلاى عاشق لەنەى شیرینترە
مشتەرى ئەمڕۆ لەهەنگوین زۆرترە بازاڕى ماچ
گەر شەرابى ماچى لێوى تۆ نەبێ بۆ مەست ئەبم
زەوق و عەشقى تۆى لەلا نابێ دڵى هوشیارى ماچ
گەر لەسەر ماچێکى گەروت گەردنم دووپارە کەن
چونکە تێغى دەستى عەشقى خۆشیە بیمارى ماچ
با لە حەشرا لێم بپرسن خێرو شەڕ چیت کردووە
هیچى نازانم بەغەیرى ناڵەوو هاوارى ماچ
وەختە بۆ ماچێکى چاوى پڕ لە سورمەى دولبەرم
شێت و ڕیسوا بم کەنەمدى نۆبەێى دیدارى ماچ
تا سەحەر دوێ شەو لە باخت خونچەیێکم دەست نەکەوت
لێو لە شوێن لێوت گەڕا تا تێپەڕى شەوگارى ماچ ١

١. ئەم پارچە شیعرە لە ڕۆژنامەى (ژین)و لەکۆمەڵەى (دڵى کوڕان)دا بڵاوکراوەتەوە.