پەرێشانم لەبەر حاڵێ کە ئەیبینم لە یارانم
زەمانە فیکرى تێکداون براو دۆست و ڕەفیقانم
کەسێکى وانىیە ڕۆژێ لەگەڵما بێ بە دڵ پاکى
هەموو ڕوو گرژو دڵ پیسن، لەبەر ئەم داخە گریانم
تەماع و ماڵى دنیا بۆتە سەودایەک لە سەریانا
لەبەر ئەم حاڵەیە دەرچوون لە مزگەوتا مەلاکانم
خەریکى پارەیە هەر کەس خەیاڵێکى لەسەردایە
بەناحەق مەگرە من دایم خەریکى کارو فرمانم
لە پیرێکم ئەپرسى بۆچى واتەنیاى لە ژورێکا
وتى سفرەم نىیەو فەرشم نىیە، کێ بێ بە میوانم
میسالە بۆ هەموو باسێ، بچووک و گەورە ئەیزانێ
هزار خزمم ببێ نابێ بە پولێ بێتە گیرفانم
تەماشاى کێ ئەکەم شێواوە یا (مەدهۆش)و سەرسامە
منیش پارەم لەلا پووچە، ئەسیرى چاوى جوانانم