من لە دوورى تۆیە دایم شین و زارم کردووە
وێڵى کێوانم لەسەر تۆ تەرکى شارم کردووە
بەو دڵەت قەستەم کە ڕەحمى تیانىیە دەرحەق بەمن
شەو لەسەر قەولت هەتا ڕۆژ ئینتیزارم کردووە
گەرچى ناوى من بە دڵتا نایە ئێستا ڕۆحەکەم
من دڵم خۆشە کە ئەمساڵ یادى پارم کردووە
بۆنى زوڵفت باى شەماڵ هێناى شیفا بوو بۆ دڵم
دیارە تۆ ڕەحمت بە حاڵى دەردەدارم کردووە
پێم ئەڵێن دەردت گرانە تازە دەرمانى نىیە
گەر بە کوشتن خۆم نەجات دەم دیارە چارم کردووە
گەر کەسێ لۆمەى دڵى (مەدهۆش) بکا ناحەق نىیە
خۆم لەپێشا سەرزەنشتى بێ قەرارم کردووە ١

١. ئەم پارچە شیعرە لەڕۆژنامەى (ژین) و لەکۆمەڵەى (دڵى کوڕان)یشدا بڵاو کراوەتەوە.