عەزیزێکم هەیە ئیسم و بە جیسما یوسفی سانی
هەزاری وەک زولەیخا حەپسی نێو چاهی زەنەخدانی
لە سەد فەرسەنگەوە بۆ چاوی نابینا زیابەخشە
هەزارانی وەکوو یەعقووب لە بۆنی عەتری زولفانی
لە نێو خاکی عەجەم تاکوو عەڕەب، سەرحەددی ڕۆم و کورد
شەهی وا نابێ ئەسلا، ساحیبی مۆریی سولەیمانی
بە ئینساف گەر تەماشاکەن سەراپا عەیبی لێ نایێ
جەمالی یاری من بۆ ئەهلی دڵ گەنجێکی پەنهانی
لە بۆ فەرمانی یارم هەرچی گەردن کەچ نەبێ یاران
لە ژێر پێی جەهلەوە سەر دادەنێ وەک شێخی سەنعانی
مەتافی سالیکان و ڕەهنوما و کەعبەیی عوشاق
دەری بازی خوا، کانی وەفا، سوڵتانی گەیلانی
ئەگەر سوڵتانی دونیا بێ گەدای دەرگانەکەی تۆیە
بە نازی خۆت نیازی پێ کەرەم کەی (سافی) هیرانی