ﺩڵم پەﮊﻣﻮﻭﺩەیە ئێستێ ﺩەﺧﯿﻞ ﻣﻮﺗﺮﯾﺐ سەﺩﺍیێ بێ
لە دەس ﻫﯿﺠﺮﺍﻧﯽ ﯾﺎﺭﻡ ﻧﯿﻮنەفەﺱ ﻣﺎﻭە ﻭەﻓﺎیێ بێ
لەﺑﺎﺗﯽ ﺷﺎﺩﯼ ﻭ خۆشى گەلێ بێماﺭ ﻭ غەﻣﻨﺎﮐﻢ
مەگەﺭ بەم ﻻﻭک ﻭ حەﯾﺮﺍﻥ ﻭ نیوەشەﻭ١ بۆم ﺷﻔﺎیێ بێ
غەﻣﯽ ﻫﯿﺠﺮﺍﻧﯽ ﺗﺎ کەﯼ بێ، سەﺩﺍﯼ نەﯼ ﻣﻮﺗﺮﯾﺒﺎ، ﺳﺎ ﺩەﯼ
بەﯾﺎﺕ ﻭ ﺷﻮﻭﺭ ﻣﺎﻫﻮﻭﺭ ﻭ قەﺯﺍﺯ ﻭ ﺩەﺳﺘﮕﺎیێ بێ
بەبێ ﺋﺎﻭﺍﺯﯼ تۆ ئەسلا نییە ﭼﺎﺭەﯼ ﺩڵى شەﯾﺪﺍ
ﺩەﺧﯿﻞ ﺩەﻧﮕﯽ سەﺑﺎ، ڕﺍﺳﺖ ﻭ ﺣﯿﺠﺎﺯ ﻭ ﭼﺎﺭﮔﺎیێ بێ
لە ﭘﺎﺵ ﻣﺮﺩﻥ ﻭەسییەﺕ بێ لە جێى ﯾﺎﺳﯿﻦ ﻭ تەڵقینم
سەﺩﺍﯼ ﺩﯾﻮﺍﻥ ﻭ ﻋﻮﺭﻓﺎ ﻭ ﺩەﻧﮕﯽ ﮐﻮﺭﺩ ﻭ ﻗﻮﺭﯾﺎیێ٢ بێ
بە ﺩەﺳﺘﯽ ئەﻭ حەبیبە گەﺭ ئەﻣﻦ ﻣﺮﺩﻡ شەﻫﯿﺪێکم
گەﻭﺍﻫﯿﻢ ﺧﻮێنە فەردا ﻧﺎهەقە کەﺱ ﺋﯿﺪەعایێ بێ
ڕەﺟﺎ کەﻥ تۆ ﺧﻮﺩﺍ یەک دەم کە یاﺭ بێتە سەﺭﯾﻨﯽ من
بڵێ کوشتەی منە (سافی) ئەگەﺭ ﭼﯽ بێ خەﺗﺎیێ بێ

١. نیوەشەوی: قامێکی کۆنە لە چەشنی حەیران و لاوک. [هەنبانەبۆرینە؛ هەژار]
٢. قۆڕیات: جۆرێ هەوای گۆرانی. [هەنبانەبۆرینە؛ هەژار]