لە تاوی چاوەکەی مەستت دووچاوم پڕ لە خوێناوە
حەنایی پەنجەکەی دەستت بە خوێنم ڕەنگی هێناوە
ئەوەی دەردی فیراق پێی کردووم ئەسلا بەیان نابێ
لەنێو ئیسلامەوە نەبووە لەلای کافر نەقەوماوە
هەتا مردن بناڵێنم لە غەم تەسکینی دڵ نایێ
لە سۆزی فیرقەتی جانان وەها مەفتوون و شێواوە
دەوای وەسڵی نەبێ ئەسلا شیفای دەردی دڵم نایێ
لە ڕێگەی خوا عیلاجێکم بکەن، تاکوو نەفس ماوە
بڵێسەی ئاوری دووریت وەها جیسمی منی سووتاند
بە دائیم دووکەڵی ئاهم دەچێتە عەڕشی ئەعلاوە
لە بەدبەختیمە بۆیە لەیلەکەم بێ مەیلە دەرحەق من
سەبەب توولی شەوی هیجرانە، تالع هەر لە خەو ماوە
لە (سافی) گەر دەپرسن بۆچی وا پەژمووردەیە ئێستێ
لە خزمەت یاری دوورە بۆیە وا غەم دەوری لێ داوە