جەمعی عوشاقان مەکەن لۆمەم کە وەختی زارییە
نەشتەری دووری حەبیبم وا لە جەرگم کارییە
مەنعی ئاهـ و ناڵەیی من بۆچییە بێ ئیختیار
وا لەبەر زامی لە گۆشەی سینەکەم هاوارییە
یار یەدی بەیزای هەیە، هات و تەلیسمی دڵمی بەست
بەو هەموو ئیعجازە وا مەیلی لە جادووکارییە
مەزرەعەی دڵ تۆیی شادی قەت مەفەرموو شین دەکا
تا لە هەوری بەختی من دائیم بێ ئەو غەمبارییە
وا حەیاتم بێ سەبەب قەیدی حەیاتی کردووم
شیوەنی ڕۆحە عەزیزان، قەیدی من یەکجارییە
شەو بەبێ شەمعی ڕوخت پڕ زولمەتە خانەی دڵم
ڕۆژ بەبێ ڕۆژی جەماڵی تۆ سیاهـ و تارییە
نەقشی زار و لێوی ئاڵت نایەتە جەدوەلکەشی
مانی چینیش وا تەحەیور ماوە لەو پەرگارییە
چونکی موددێکە لە یاری باوەفا دوور کەوتووم
قووتی شیرینم درێغا وا لە ژەهری مارییە
(نزهەتا)١ سا دەردی (سافی) هەر لە دوو لا دێ شفا
یا بە وەسڵی ڕوویی یارە، یا بە لوتفی بارییە

١. نزهەت، شاعیری ڕەواندزی، غەزەلێکی بۆ سافی ناردووە؛ سافیش بەم غەزەلە جوابی داوەتەوە.