ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
٣١. لەتاوی دەردی دووری تابەکەی بێ شیوەن و ئاهم
لەتاوی دەردی دووری تابەکەی بێ شیوەن و ئاهم؟
مودارا چۆن بکەم لەم حاڵەدا بەم عومری کوتاهم؟

لە ئەم ژینه گەلێ بێزار و لەم مانه پەشیمانم
بەبێ ڕەحمت له دونیا و ئاخیرەت لام وایه گومراهم

سەرای دڵ ئێستێ تاریکە بەبێ شەمعی جەمالی تۆ
ستارەی تالعم نەحسە، نیقابت لادە ئەی ماهم

چییە حوکمی سولێمان حەشمەت و جەم جاهی ئەسکەندەر
بە بێ فەرمانی تۆ ئەم ڕوتبەیە بۆچیمە ئەی شاهم

گەدایی تۆم گەلێ بۆ خۆشترە لەو مەسنەدی شاهی
ئەوەندەم کافییە قوربان کە عەبدی ژێر دەرگاهم

لە سیلەی ڕەحمە گەر قاسید بە توحفێکی سەلامت بێ
لە ژێر پێی قاسیدت جانا بە سەر خاکی قەدەمگاهم

ئەگەر جارێکی تر فەرمووی سەگی دەرگای منە (سافی)
هەتا مەحشەر بەسە بۆ من مەقامی عیززەت و جاهم
دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٣٠.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit