ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
١٧. یار له‌به‌ر نازی جوانی مامزه، ‌ سا ڕه‌م ده‌کا
یار له‌به‌ر نازی جوانی مامزه، ‌ سا ڕه‌م ده‌کا
یا لە‌ ناڵه‌ی عاشقانه‌ ڕوو له‌ عاله‌م که‌م ده‌کا

له‌علی لێوی شاهیده‌ موڵکی دڵم خاسی ئه‌وه‌
حه‌قیه‌تی به‌و خاته‌مە ده‌عوایی جامی جه‌م ده‌کا

ئاهی سینه‌ی عاشقانه‌ وا جیهانی گرتووه‌
له‌و بزانه‌ گه‌ر ده‌ماوه‌ند به‌عزه‌ جارێ ته‌م ده‌کا

ڕوو و خاڵی ڕەونەقی لالە و وەنەوشەی ساندووە
لالە داغدارە، وەنەوشەش بۆیێ هەر ماتەم دەکا

من ئیجاره‌ی خه‌رمه‌نی غه‌م بۆ دڵی مسکین ده‌که‌م
سووئی تالع دێت و هیجرانی له‌سه‌ر من زه‌م ده‌کا

دڵ ئه‌مه‌گداره‌ و که‌چی مه‌حبووبه‌ ئازاری ده‌دا
خه‌ڵقی بۆ بیگانه‌ وایه‌، ئه‌و له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م ده‌کا

سافیا دڵ مائیلی ته‌نهایی بێ عه‌یبی نییه‌
عیلله‌تی سه‌ودایه‌تی هه‌ر حه‌ز له‌ جێی بێ‌غه‌م ده‌کا
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit