دڵ لە بۆ مەحبووبە دیسان گریە و زاری دەکا
وا لە هەر دوو چاوەکانی خوێن و ئاو جاری دەکا
وا سەراسەر ڕووی زەمینی گرتووە خوێناوی ئەشک
دوودی ئاهیش ڕۆژی پۆشی و ئاسمان تاری دەکا
زۆر بە ئازارە دڵی زارم لەبەر هیجرانی یار
ناحەقە ئەو عالەمە لەو زارە بێزاری دەکا
مەرحەبایێکم بکا بۆ دڵفەریبی منیەتی
وەرنە ئەم بێڕەحمە کەی بۆ عاشقان یاری دەکا
ڕێی موسوڵمانی لە دڵ نیشت پەرچەم و ئەگریجەکەی
بۆیێ ئێستەش وا بە یادی زوڵفی زەناری دەکا
چاوەنۆڕی یارە بۆیێ ڕیگە دەڕشێنی بە خوێن
عەیبی لێ مەگرن کە ئەو بێچارە خوێن باری دەکا
قەت مەڵێن یار بێوەفایە وا بە ناحەق دەیکوژێ
بیکوژێ یا نەیکوژێ (سافی) فیداکاری دەکا