ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
١٦. وردە خاڵی ئێستەکەش نازی لەسەر پەروین دەکا
وردە خاڵی ئێستەکەش نازی لەسەر پەروین دەکا
چاوی بازی دائیما بازی بە ئاهووی چین دەکا

ڕۆژی عەیدان عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کە وابێ دێ بە خۆێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا

تەیری دڵ لەم ناوە دەرناچێت و ئەو حەددی چییە
چونکە یارم بازێکە نەخجیری سەد شاهین دەکا

حەقی کوشتـەی خۆی ئەدا ئەغیار و ئەمما یاری من
قاتڵێکە دەیکوژێ، خوێنیشی لـێ تەزمین دەکا

گەر مەڕامی کوشتنە یارم چ باکم سەر نییە
وا ئەسەف ئـەمما، کە دامێنی بە من خوێنین دەکا

زامی هیجرانی زۆر بە ئێشە هەر کەسێ نەیدیتووە
بێت و بنواڕێ کە دڵ لەم دەردە چۆن ناڵین دەکا

بـۆ پیادەی جانی من گەر بێ ڕوخی شادی دەرکـەوێ
بۆ فیراری فەرزە گەر ئەو فیل و ئەسپی زین دەکا

(سافـی) تۆی شادی بە ئاوی چاو دەچێنێت و کەچی
چی بکا لەم تالعە؟ خاشاکی غەم وا شین دەکا
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit