عاریزی یارم گرۆی حوسنی لە گوڵشەن بردەوە
بۆیێ گوڵ خاری غەمی سەرتابەپا دەرکردەوە
گریە وو زاریم لەگەڵ بولبول قیاسی ناکرێ
چونکە تا مردن دەناڵم من بە ئێش و دەردەوە
قاسیدێ گەر بێ لە تۆ بێنێ سەلام و بێتە لام
ژێری کەوشی ماچ دەکەم قوربان بە تۆز و گەردەوە
ئێشی زامم وا لەبەینی عالەما مەعلووم بووە
گەهـ لە خوێنی چاوەکانم، گەهـ لە ڕەنگی زەردەوە
سەر بە زانوویى جەفا جانا لە هیجران تا بە کەى
دەستەوئەژنۆ دابنیشم بەو هەناسەى سەردەوە
دەردی من بەو چاوە بیمارەت ئەگەر دەرمان نەکەی
چۆن بە ئوممێدی شیفا بم لەو دڵەی وەک بەردەوە
گەر بڵێن (سافی) لە عیشقی لەیلەکەی کوێی جێگەیە
تۆ بڵێ مەجنوون سیفەت ڕووی وا لە چۆڵ و هەردەوە