ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
١٣. یاران کوژراوی نـازم سەبرم لـە دڵ نەماوە
یاران کوژراوی نـازم سەبرم لـە دڵ نەماوە
عاشق بـە چاوی بازم، کەی ڕووم دەکا بە لاوە

ئازاری دەردی دووری، پەنهان نابێ لە سینەم
ناڵـە و فوغانی من وا لە گوێی عالەم گەڕاوە

دوودی ئاهم بـە دائیم دەچێتە چەرخی گەردوون
بە ناری عەشقی جانان جەرگم وەها سووتاوە

تا حەشرێ خاک وەسەرکەم، تەسکینی قەلبم نایێ
بای سەبا مەگەر بێنێ خاکی دەری بەغداوە

گەرچی لە نەقسی خۆمە بێ ئیلتیفاتە یارم
ئەمما لە قاپی ڕەحمەت عاسی کەی دەرکراوە

هەرچەند عیجز و مەرارەت هەمووم دیتن لە هیجران
ئومێد وایە لەلای یار کە بەس بێ لەمەولاوە

(سافی) لەبەر دەرگانەت کەوتە سەر خاکی زیللەت
چاوەڕێی لوتفی تۆیە، جانا لە ڕێی خوداوە
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit