ئه‌ی موتریبی حه‌ریفان ده‌ست کەن به نه‌غمه‌خانی
ئاوازی تۆیه بۆ دڵ وا ده‌فع ئه‌کا غه‌مانی
به‌زمت شەفایه سا ده‌ی، بۆم لێده به‌ربەت و نه‌ی
ئه‌و ده‌ردی دڵ هه‌تا که‌ی، چی ماوه عومری فانی
موتریب به ساز و نه‌ی بێ، ساقی به جامی مه‌ی بێ
تا عاجزی مه ته‌ی بێ، ڕوو که‌ینه شادمانی
ڕەنگ و هەوایی تۆیە، دەنگ و سەدایی تۆیە
کەیف و سەفایی تۆیە، بە عەیش و جاوەدانی
با ساقی ڕوو لە مەی کا، بێ دەفعی ئەو غەمەی کا
جەمشیدی جام و کەی کا، کەی دا ئەمانی مانی
بۆم لێده چه‌نگ و عووده، ڕه‌مزه لە یا وه‌دووده
با کۆرە بێ حه‌سووده، ئه‌م سڕڕه با نه‌زانی
ساقی له دڵ حه‌زه‌ر که، چاره‌م له ده‌ردی سه‌ر که
جارێکی یه‌ک نه‌زه‌ر که، بۆ (سافی)ی هیرانی