شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: ئه‌ی موتریبی حه‌ریفان ده‌ست کەن‌ به‌ نه‌غمه‌خانی سەبارەت: سافی هیرانی، دیوانی سافی هیرانی، چاپی یەکەم، فەرهەنگ‌سەرای هونەر و ئەندێشە ٢٧١٦ی کوردی، لاپەڕە ٧٤. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئه‌ی موتریبی حه‌ریفان ده‌ست کەن‌ به‌ نه‌غمه‌خانی ئاوازی تۆیه‌ بۆ دڵ وا ده‌فع ئه‌کا غه‌مانی به‌زمت شەفایه‌ سا ده‌ی، بۆم لێده‌ به‌ربەت و نه‌ی ئه‌و ده‌ردی دڵ هه‌تا که‌ی، چی ماوه‌ عومری فانی موتریب به‌ ساز و نه‌ی بێ، ساقی به‌ جامی مه‌ی بێ تا عاجزی مه‌ ته‌ی بێ، ڕوو که‌ینه‌ شادمانی ڕەنگ و هەوایی تۆیە، دەنگ و سەدایی تۆیە کەیف و سەفایی تۆیە، بە عەیش و جاوەدانی با ساقی ڕوو لە مەی کا، بێ دەفعی ئەو غەمەی کا جەمشیدی جام و کەی کا، کەی دا ئەمانی مانی بۆم لێده‌ چه‌نگ و عووده‌، ڕه‌مزه‌ لە یا وه‌دووده‌ با کۆرە بێ حه‌سووده‌، ئه‌م سڕڕه‌ با نه‌زانی ساقی له‌ دڵ حه‌زه‌ر که‌، چاره‌م له‌ ده‌ردی سه‌ر که‌ جارێکی یه‌ک نه‌زه‌ر که‌، بۆ (سافی)ی هیرانی ++++++++++++++++++++++