ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٨. نرخی هونەرمەند بەرزە لەلای کورد
کارێ دڵ‌ڕەقان کردیان بە پیرباڵ
بەردی ڕەقیشی کردە مزی قاڵ

هەرگیز باڕەقەل پێی بێ‌هێز نابی
وەک بازی پیرە باڵی تۆ پیرباڵ

نرخی هونەرمەند بەرزە لە لای کورد
کێ بیشکێنێ دەیخاتە ناو چاڵ

دەبێ ئەم دڵە چەن پیس و ڕەش بێ
وا قوڕڕاوی کرد کانیاوی زوڵاڵ؟ !

تاڵ و سوێری زۆر، چێژتم لە ژینا
بەڵام نەمدیوە قەت ڕۆژی وا تاڵ

گوڵیان پڕووزاند، بولبولانی گەڵ!
بۆ کپ دانیشتوون؟ ناکەن ناڵەناڵ؟

لێگەڕێ با سەگ بووەڕێ بە مانگ
هیچی پێ ناگا، وازبێنە "کەماڵ"
پیرانشار (٩٥/٠١/٢٥ کـ. هـ)

پەراوێز edit