ماڵم بێتۆ وێرانە
بۆ وێرانەت کرد بە ماڵ
بۆ کوندەبوو، زەمانە
لێی شکاندم پەڕ و باڵ
هەلناگیرێ بە تەنیا
هێندە قورسە ژینی من
بۆ لابارت بەجێهێشت
هەر تۆ بوی هاوژینی من
مناڵی بە بێدایک
وەک ئاگرە دیتنی
نەک دڵنەرم، دڵڕەقیش
دەتوێتەوە بە تینی
گەلێکت هیوا هەبوو
بۆ لووتکەیان نەخەوتی
تۆ ئەو شاخەوانە بووی
لە نیوەی ڕێگا کەوتی
گەرچی دەمێ بەخۆشیم
نەبردۆتەسەر "کەماڵ"
قەت بەقەد ئەم چەن ڕۆژەم
نەدیوە ساتی وا تاڵ
بۆ وێرانەت کرد بە ماڵ
بۆ کوندەبوو، زەمانە
لێی شکاندم پەڕ و باڵ
هەلناگیرێ بە تەنیا
هێندە قورسە ژینی من
بۆ لابارت بەجێهێشت
هەر تۆ بوی هاوژینی من
مناڵی بە بێدایک
وەک ئاگرە دیتنی
نەک دڵنەرم، دڵڕەقیش
دەتوێتەوە بە تینی
گەلێکت هیوا هەبوو
بۆ لووتکەیان نەخەوتی
تۆ ئەو شاخەوانە بووی
لە نیوەی ڕێگا کەوتی
گەرچی دەمێ بەخۆشیم
نەبردۆتەسەر "کەماڵ"
قەت بەقەد ئەم چەن ڕۆژەم
نەدیوە ساتی وا تاڵ