ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٥. بۆچی له‌یلا دڵی شه‌یدای شکا زوو
بۆچی له‌یلا دڵی شه‌یدای شکا زوو
کرا مه‌جنوون له‌ ده‌شتی غه‌م ڕه‌ها زوو

ژیان چیته‌ له‌ گه‌ڵ هێندێ نه‌سازای
ده‌ڕێژی تۆ حه‌یای خاوه‌ن حه‌یا زوو

ئه‌وی ماره ‌و بۆ گه‌ل ژاره‌ و زمان تیژ
خۆ پێم خۆشه له‌به‌ینی به‌ی هه‌تا زوو

به‌ڵام تۆ هه‌ر له‌ گه‌ڵ مێرخاسه‌ کێشه‌ت
له‌ گه‌ڵ جه‌ردان ده‌بی یێک و ته‌با زوو

که‌ داری ئاره‌زووم زوو زوو وشک بن
ئیتر نابه‌م بۆ که‌س دادی ڕه‌وا زوو‌

مه‌گه‌ر بۆو جێ نیازه‌ بێ نیازه‌ی
ده‌کا گیرا نزای هه‌ر بێ نه‌وا زوو
١٣٨٥/٠٩/٠٥ پیرانشار

پەراوێز edit