شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: بۆچی له‌یلا دڵی شه‌یدای شکا زوو سەبارەت: ١٣٨٥/٠٩/٠٥ پیرانشار بۆچی له‌یلا دڵی شه‌یدای شکا زوو کرا مه‌جنوون له‌ ده‌شتی غه‌م ڕه‌ها زوو ژیان چیته‌ له‌ گه‌ڵ هێندێ نه‌سازای ده‌ڕێژی تۆ حه‌یای خاوه‌ن حه‌یا زوو ئه‌وی ماره ‌و بۆ گه‌ل ژاره‌ و زمان تیژ خۆ پێم خۆشه له‌به‌ینی به‌ی هه‌تا زوو به‌ڵام تۆ هه‌ر له‌ گه‌ڵ مێرخاسه‌ کێشه‌ت له‌ گه‌ڵ جه‌ردان ده‌بی یێک و ته‌با زوو که‌ داری ئاره‌زووم زوو زوو وشک بن ئیتر نابه‌م بۆ که‌س دادی ڕه‌وا زوو‌ مه‌گه‌ر بۆو جێ نیازه‌ بێ نیازه‌ی ده‌کا گیرا نزای هه‌ر بێ نه‌وا زوو ++++++++++++++++++++++