ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
لە مەچەک بازووی وەک ئاسن
لە گلێنەو دەسی خرپن
کۆشکی هەستان نهۆم نهۆم
ئەیووت وڵات هی خۆمە خۆم
لە قژی دەسکەنە کراو
لە دەماری لاوی کوژراو
هێلانەیەکی چنیبوو
ئەیووت ئەت وڵتی مردوو
-------
منم شوێنم خۆش و بەرزە
بە ڕوومەتی ناسکۆڵە و سوور
بە دەم و پەنجەی وەک بلوور
نەخشانبووی کۆشک و تەلار
قاسەی سیخناخ بوو لە ملیار
ئەیووت منم خواندێکم
بەیەک ئان سێ گیان ئەپێکم
لە یەک کاتا هەزاران جێ
بە فرمانم وێران ئەبێ
منم دەسداری خوێن مژێ
کەس ناتوانێ من بکوژێ
کەچی کاتێ ڕەشەبای قین
گێژی دا لوورە لوور بە تین
هێلانەکەی تووڕە دایە ناو
گۆمی قووڵی سووری خوێناو
ئێسقانی لاشەی لە شارێ
وەکو زیخ کەوتۆتە ژێرپێ
١٩٥٨ - گۆڤاری هیوا ژمارە ٢ ساڵی دووەم

پەراوێز edit