ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
وڵاتی من شیرینە
خاکێکی نازەنینە
بەهار، دەشتی زەرد و سوور
ئەبێت بە کۆمەڵی نوور
لە تەلانی باخەوە
لەسەر لووتکەی شاخەوە
ئاوی ڕوونی ڕەنگاو ڕەنگ
ئەیکا بە جۆشی ئاهەنگ
هاوین نزاری نازار
شاخی هەزار بە هەزار
شەوی فێنکی کوێستان
دیمەنی بەری بەیان
باخی زەرد و سوور و چڕ
ئاوی تەزیوی دەنگ گڕ
بەفراو ئەڕژێت تک تک
بۆ دەمی گوڵی ناسک
قاسپەی کەوی بەیانی
کە، لەرەی دێت بە جوانی
ئاواز هەڵئەسێ گەش گەش
بەرەو شەخڵێکی ڕەش
شەماڵی دوای نیوە شەو
کاتێک چاو ئەچێتە خەو
باوەشێنی ئارامە
چپەو نەغمەی بەتامە
کە بەیانیان گوڵی بووک
نەشمیلانە و ئێسک سووک
کراس دائەماڵی سەوز
مەل ئەکەوێتە وەنەوز
١٩٥٧ - ڕۆژنامەی ژین ژمارە ١٣٤٦

پەراوێز edit