ئەی گوڵی سووری باخی گیان
لە شیعری سەوزی کاڵی جوان
گەڵای پاراوم بۆ چنیت
تۆ ئیلهامی شیعری منیت
لە تاڤگە، لە کەژی بەفرین
زەردەپەڕ، قەڵەبەزی زیوین
خونچەی ئاڵ، چرۆی تەڕ، پاراو
شەونم، بریسکەی خۆرەتاو
شیعری شیرینم بۆ مژیت
تەنیا، تۆی لە دڵما ئەژیت
چیم زانی لە وردەکاری
لە وەسفی جوانی دڵداری
هەمووم، کرد، بە شیعر بۆ تۆ
بە هۆنراوەی گەش وەک پشکۆ
لەوە زیاتر هیچ نازانم
بۆیە، سستە شیعرەکانم
مەگەر چاوەڕێ بێ جوانی،
پیرت بکەم بە گۆرانی