ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
سەرنج ئەدەم لە ڕوی بێگەرد
لە تەوالێتی جوانی زەرد
لە شانی ڕووت، تاڵی پەرچەم
مانگی گۆنا و ئەستێرەی دەم
لە درزی بلووزی تەنک
لە تەختی سنگ، دەسی ناسک
ئەوی دێتە بەر چاوی من
گۆڕی، زێڕە و جەرگی کون کون
چونکە هێلانەی گەرمی دڵ
ئەدەن، بە لەوێچێ خشڵ

پەراوێز edit