شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: سەرنج سەرنج ئەدەم لە ڕوی بێگەرد لە تەوالێتی جوانی زەرد لە شانی ڕووت، تاڵی پەرچەم مانگی گۆنا و ئەستێرەی دەم لە درزی بلووزی تەنک لە تەختی سنگ، دەسی ناسک ئەوی دێتە بەر چاوی من گۆڕی، زێڕە و جەرگی کون کون چونکە هێلانەی گەرمی دڵ ئەدەن، بە لەوێچێ خشڵ ++++++++++++++++++++++