ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری گوڵ ئەستێرە
١٣. لار و لەنجە
ئەی لار و لەنجە، تۆ تەلیسمێکی
تەزووی ئاگرین ئەنێیتە خوێنم
وەک وروژمی تیر، دڵم ئەپێکی
ئەرێ کچی شۆخ چۆنت بدوێنم
***
تا، ئەو ئاگرە، لەناو لەرینی،
سنگی نەرما بێ ئارام ناچێژم
کاتێ کە قۆڵی شل ئەجووڵێنی
نم نم فرمێسکی تاسەم ئەڕێژم
***
کاتێ ئەتبینم، سەرنجی چاوم
ئەچەقێتە سنگ، پێستی ناسکت
لانکەی ئاواتی دڵەی سووتاوم
ئەجووڵێتەوە، لەگەڵ باسکت

پەراوێز edit