شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: لار و لەنجە ئەی لار و لەنجە، تۆ تەلیسمێکی تەزووی ئاگرین ئەنێیتە خوێنم وەک وروژمی تیر، دڵم ئەپێکی ئەرێ کچی شۆخ چۆنت بدوێنم *** تا، ئەو ئاگرە، لەناو لەرینی، سنگی نەرما بێ ئارام ناچێژم کاتێ کە قۆڵی شل ئەجووڵێنی نم نم فرمێسکی تاسەم ئەڕێژم *** کاتێ ئەتبینم، سەرنجی چاوم ئەچەقێتە سنگ، پێستی ناسکت لانکەی ئاواتی دڵەی سووتاوم ئەجووڵێتەوە، لەگەڵ باسکت ++++++++++++++++++++++