ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
لە پێڵووما مناڵی ورد
پەنایان بۆبرژانگ ئەبرد
ئەسرین کەلە چاوم تکا
یانزە قەنارەی تیا ئەشکا
ڕیزێ لاشەم لەپێڵووا
وەکو درەختی گڕ ڕووا
لەپڕ نرکەی ژنێکی کورد
وەکو ڕەشەبا هەڵیکرد
لقی داڵانی داتەکان
دوا بەری سامی لێوەران
سەری دوو لاشەی نایە کۆش
دڵی مەرگی هێنایە جۆش
قیژانی ووتی ئەی زۆردار
کوا نیشانەی کۆڕی کوشتار؟
کوا خوێن لەسەر سنگ و ڕوومەت؟
بۆچی خنکانتانن بەپەت؟
لەبەر چی بە گوللە و بۆمبا،
نەبوون بە گەردی چنگی با؟
***
لەپڕ پەنجەی ناسکی گەست
خوێنی گەشی ڕایەڵەی بەست
بەو خوێنە ڕووی کوڕی ڕەنگ کرد
وتی «بژی ڕووسووری کورد»
بۆ عەلی شێرزادخانی بۆکانی و براکەی کە وتراوە جووتە قارەمانی ئێرانن

پەراوێز edit