شاعیر: کامەران موکری کتێب: زەبری ھۆنراوە سەرناو: پێڵوو سەبارەت: بۆ عەلی شێرزادخانی بۆکانی و براکەی کە وتراوە جووتە قارەمانی ئێرانن لە پێڵووما مناڵی ورد پەنایان بۆبرژانگ ئەبرد ئەسرین کەلە چاوم تکا یانزە قەنارەی تیا ئەشکا ڕیزێ لاشەم لەپێڵووا وەکو درەختی گڕ ڕووا لەپڕ نرکەی ژنێکی کورد وەکو ڕەشەبا هەڵیکرد لقی داڵانی داتەکان دوا بەری سامی لێوەران سەری دوو لاشەی نایە کۆش دڵی مەرگی هێنایە جۆش قیژانی ووتی ئەی زۆردار کوا نیشانەی کۆڕی کوشتار؟ کوا خوێن لەسەر سنگ و ڕوومەت؟ بۆچی خنکانتانن بەپەت؟ لەبەر چی بە گوللە و بۆمبا، نەبوون بە گەردی چنگی با؟ *** لەپڕ پەنجەی ناسکی گەست خوێنی گەشی ڕایەڵەی بەست بەو خوێنە ڕووی کوڕی ڕەنگ کرد وتی «بژی ڕووسووری کورد» ++++++++++++++++++++++