ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری زەبری ھۆنراوە
١٧. سەرگروشتەی واڵا
خونچەی وشەی بە نمی ئۆخەی پاراو
زەردەخەنەی گەرمتر لە خۆرەتاو
لەناو باخی لێوی دایکا ئەوساتە
کەدوا بەندی چاوەنواڕی وئاواتە
لەوکاتەدا جگەر گۆشەی دوورکەوتووی
دێتەلای دڵی بەچراوگ بووی
ئەم غونچەیە، بەبای بەکام گەیشتن
ئەبێ بەگۆڵ ورد ورد دێتە شنەشن
لەم غونچەیەجوانیر نێرگزی کاڵە
کەبەتەنیا جێگای لێوی مناڵە
نێرگزەکەی جوانی وشەینازداری دایە
لەسەر لێوی سەد هەزاران ورشەی تیایە
مەم لەزین بوون، بلبل لە گوڵاڵەی گەش
نابێ بەوەی مناڵ دوور بێ لەباوەش
هەرچی گوڵ بێ بەری بن لەشەماڵ
بەژان نیە وەکو بێ دایکیی مناڵ
بەخۆری ناز خونچەی کەشی کۆرپەی کۆش
ئەبێ بەگوڵ لەسەر چڵی نەغمەی خۆش
***
وەک هوزاری ترساو لەسایەی پەرژین
کەئەنواڕێ بۆئاسۆو ئاسمانی شین
وە یاکەوی مەڵاسی نەپێکراو
وڕی زیخی جێ فیشەکی ناشیی ڕاو
بەو وێنەیە مناڵێکی بەسزمان
ئەنواڕییە بنمیچ وتەژەی سەربان
لەپشت چمکی کراسا،
ئەیتروکان جوتێ چاوی وەک نێرگز
تەپڵە قووچی، سمێڵ زلی سەرسنگ پڕ
لە واڵای ورد، پارچە ئاڵتوونی خڕخڕ
دەستی نایە سەرتەنگەی زل. سەر پشتێن
هەردوو پێی جوتدانی ڕیچ وەک تۆڵەسێن
لە شەخەڵی ڕووی گرژا، ڕەشەبای دەنگ
کەهەڵیکرد، وەک تەپەڵ وکەڕەنای جەنگ
کچی ناسک، مناڵی خرپن وجوان
هاتەوەیەک لەترساوەک ژێ وکەوان
وەکو کەو چوو خزایە پێچی داوێن
تەپلە قوچیش چاوی سوور بوو وەکو خوێن
ڕووی کردە ژن وتی: ئەی ژنی ڕسوا
لەکوێت هێناو، لەکوێت بوو مناڵی وا
ژن ڕووی کردە مێردی پەروەردەی تاوان
وتی بۆچی؟ مناڵێکە بێ باوان
زۆرعەزرەتیم بۆ ئەوەی بم بەدایک
تۆش دڵسۆز بە بۆ ئەم کچە وەک باوک
تەپلە بەسەر! پەلەماری دایە شیر
مناڵەکەش بۆی دەرچووهەر وەکوتیر
باخەو باخ وبنچک بەبنچک گشتی
گەڕا تادی وەکو نێچیرێ کوشتی
بەدەما کەوت، وەک کەوتنی کاتی دڕک
خوێنی ڕژا بۆ ناو پەلاش وتووتڕک
شیری سڕی نایەوە ناو کێلانی
سەرنجی دا لەسەر ئەستێرەو نیشانی
نواڕییە دوور، لوتکەی چیای کوردستان
هەردوو پێی جووت، سنگی زیاتر دەرپەڕان
وتی: کورد بوو بۆیە کوشتم چاکم کرد
سەربەرزییە کوشتنی مناڵی کورد
سا تەپڵە قووچ بگرە گوللە و ناو دەمت
من خوێن ئەکەم بە لاجانگ و پەرچەمت
بە یەک دەسڕێژ زرم دام لە بن چنگی
لەناوی دەم، لە نیشانەی سەر سنگی
١٩٦٥ - لەبارەی سەردەمی عوسمانی وتراوە

پەراوێز edit