ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری زەبری ھۆنراوە
١١. دوگمە و قەیتان
لە جووڵەی نەرمی باوەشی سوخمە
کە چنگ گیر ئەکا قەیتان لە دوگمە
لە نەرم و شلیی کەمەر و لەشی
تیشکی گوڵاڵەی ڕوومەتی گەشی
لە ناسکۆڵەیی کوڵم و گەردنی
چەپکێ هۆنراوەی ڕەنگینم چنی
کەچی ئەو کچە شۆخە ئازیزە
هەر لەسەر ئەو دڵی لێم زیزە
ئەمەی من کردم لای ئەو تاوانە
نابێ پێی بڵێم وەک پەری جوانە
١٩٦٦

پەراوێز edit