ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
دڵ دەناڵێنێ لە تاو هیجرانی یاری نازەنین
سەرم مەستە لە خەیاڵی ژوان و وەختی بە گوشێن

ئەو لە بەهاری ئەویندا وا دەچێژێ کەیفی خۆش
منی بیماری دەناڵم بەدڵێکی پڕ لە جۆش

بۆچ دەبێ عاشق هەتا سەر هەر بچێژێ دەرد و داخ
وێنەی بول بولی هەڵبڕاو ساتێ نەیبێ ئاو و باخ

بۆچ دەبێ پەروانە ئاسا تەنها سوتان بێ بەشی
پڕ لە هەوری ڕەش و چڵکن لوتکەی هیوای سەر کەشی

بۆچ دەبێ بازاڕی عەشقی هەرگیز نەیبێ زیو و زێڕ
شەوگاری مەست و بێ ئاگا چاو لەدەستی بادە گێڕ

بۆچ دەبێ گوڵی بەر با بێ و هەموو ساتێ هەڵوەرێ
قەت پەپولەی شادمانی بەسەر ڕویا نەگەڕێ

بۆچ دەبێ دنیای ئەوینی دۆزەخێک بێ پڕ لەمار
فرمێسکی چاوی هەڵوەرێ هەموو ساتێ بێ شومار

من کە عاشق بم دەبێ هەر کاری فەرهادێ بکەم
کێوی بێستونی فیراقی تا ئەبەد بۆ کون بکەم

پەراوێز edit