ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
چەند پێم خۆش بوو هەردەم لات بم
بۆ ڕێگای ژیان چرات بم

ئاواتم بوو دەستت بگرم
بەرگەی خەمی دوریت بگرم

وام ئەخواست هەر دەم شادت کەم
کۆشکی شیعر بە ماڵت کەم

ئاواتم بوو بۆ تۆ بژیم
لەگەڵتا شاد بم قەت نەگرم

شەو دوو دەستم لە ملتابێ
هەستم ڕێک لای کەمەرتا بێ

دەستم لە گیانت بخشێنم
هەست و هۆشت بۆ خۆم بێنم

بەڵام ئاخ. چی بکەم لە دووریت
تکام وایە تۆش بم بوریت

نەیهێشت بژین بۆ خۆم و خۆت
دنیا بکەم بە بەهەشت بۆت

پەراوێز edit