ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
بێ با لە سایەی ئەویندا تێر بچێژین كەیفی خۆش
‎بە شەرابی مەستی چاوت دەڵ و دەرون بێتە جۆش

‎بێ هەتاكو هێزم ماوە تێر بكێشم نازەكەت
‎ئاشنابم من بە ئاواز و ناز و مەیلە تازەكەت

‎بێ هەتا دیسان بكێشم لەسەر دڵم شێوەكەت
‎پڕ بەدڵ بۆنی بكەم گەرد و تازە سێوەكەت

بێ هەتاکو خۆت ببینی چەن بێ نازم لە دوریت
ئەگەر منیش بەم جۆرەم بۆت تکام وایە لێم ببوریت

پەراوێز edit