گوڵی سوری من سوری لێوانتە
ڤالانتایینم وەختی جێژوانتە
کوا عەشق و ئەوین، ڕاز و دڵداری
بەتەنها ڕۆژێ پێی دەکرێ کاری
هەر هێندەی دەڵێم کە ئەویندارم
بە تیری عەشقت وا بریندارم
نە کەس پەی دەبا بە ڕازی ناخم
نەڕۆژێ ئەڕوا مەینەت و داخم
بەڵام گیانەکەم هەر سات بت بینم
ئاهێک دێتەوە بەر گیانی ژینم
لەبەر چاوان و فرمێسکەکانت
نەمتوانی بێمە بەر دیدەکانت
هەرچەندە دوور بم هەردەم لەلاتم
وەک پۆشاک بەستەی قەد و باڵاتم
پیرۆزبایی من ئەم شیعرە بوو بۆت
خۆشیشم ئەوێی زۆر زیاتر لە خۆت
ڤالانتایینم وەختی جێژوانتە
کوا عەشق و ئەوین، ڕاز و دڵداری
بەتەنها ڕۆژێ پێی دەکرێ کاری
هەر هێندەی دەڵێم کە ئەویندارم
بە تیری عەشقت وا بریندارم
نە کەس پەی دەبا بە ڕازی ناخم
نەڕۆژێ ئەڕوا مەینەت و داخم
بەڵام گیانەکەم هەر سات بت بینم
ئاهێک دێتەوە بەر گیانی ژینم
لەبەر چاوان و فرمێسکەکانت
نەمتوانی بێمە بەر دیدەکانت
هەرچەندە دوور بم هەردەم لەلاتم
وەک پۆشاک بەستەی قەد و باڵاتم
پیرۆزبایی من ئەم شیعرە بوو بۆت
خۆشیشم ئەوێی زۆر زیاتر لە خۆت