ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
ئای چەندە جوانە لەنجە ولارەكەت
‎ئەیبینم تەزوو دێنێ بەدڵما
‎وەكو شەماڵی بەر بەیان وایە
‎ڕۆح ئەكات بەبەر دڵی بە كوڵما

‎هەر جارێ وادەی دیداری تۆبێ
‎دڵ و دەرونم ناسرەون تا دێن
‎پێش ئەوەی جەستەم بگاتە لای تۆ
‎ئەوان لە پێش من بۆ خۆیان لەوێن

‎وادیارە تەمەن زۆر كورت و كەمە
‎باسی عەشقمی پێ نانوسرێ
‎ڕەنگە لەو دنیاش بت بینمەوە
‎ئەم ئەوینەی من یەخەت پێ بگرێ

‎با دیدارێكی نوێ سازكەینەوە
‎دەمێكە چاوم ونە لە چاوت
‎دەشتی وشكی دڵ تەڕ بكاتەوە
‎بارانی سۆز و عەشقی بەتاوت

‎ئینجا ببینی دوری و بێ تۆیی
‎چۆن تاڵی سپی ناساندوە پێم
‎ئەترسم نەیەی تا ئەوڕۆژگارەی
‎كە بیشم بینی نەزانی من كێم

پەراوێز edit