ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
ئەگەر هاتم
دەرگای ژورت ئاوەڵاکە
بۆنێ لە خۆت و بێدەکە و
نوێنەکانیش بەرەڵاکە
ئەگەر هاتم
بەنازەوە دەستم بگرە
بە باوەشی میهرەبانیت
هەڵمبگرە
ئەوکاتانەی من لەلاتم
بە هەناسەی خۆت بدوێ بۆم
چپەکانت بخە بەر گوێم
خۆت پێم بڵێ کە شەوانە
حەزم لە وردە ماچێکە
لە بۆنی تۆ و لە هەناسە و
باوەش و تیک ئاڵانێکە
خۆت پێم بڵێ
بە شێتانە و بەبێ شەرم
با منیش تاسەم لێت بشکێ و
هێواش هێواش دەستم بەرم
بۆ باخی سێو و هەناریت
بمکە بە هاوڕێی باوەشی
هەموو شەوانی بێداریت

پەراوێز edit