ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
لـەو ڕۆژەوەی كـە خـوڵقاوم
بـەشـــم خـەم و دابـڕانــە
هەمـــوو وەرزێــكــی تــــەمـەنم
وشك و پایز و خەزانە
هـــەر بـــەهـــیـوام ڕۆژێ‌ بێت و
وەكو جاران بێیتەوەلام
بەمـن ئـاشـنای بـكەیتەوە
گشت خۆشی و خەندەی تەوەلام
کە ڕۆیشتی هـەموو خۆشیم
وەكو گەڵای پایز وەری
لەدوای تۆ لێوەكـانـی من
پێكەنین و خــەندەی نەدی
وەرەوە ڕۆژێ‌ لــــەڕۆژان
دەســتـم لـەمـلت كـەم تــاوێ‌
نــەك هەر خــۆت دنـــیـا بزانێ
كەبێ‌ تۆ ژیانم ناوێ‌

پەراوێز edit