ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
كاتێك سەیری سیمام ئەكەن
ئەڵێن كـوڕێكی خـەم باری
بۆیە كەسـیـش خـۆشی ناوێی
چونكـە تۆ كـوڕی هـەژاری
تـكـام ئـەكـرد وتم عەشق
لەسەروەت و ماڵدا نیە
كـەسـێ‌ كـەبـۆ پـارە ویـستـت
دڵـنـیـابە سۆزی تیانیە
ئـێـوە وا ئـەزانـن هـەژار
دڵیـشـی بـێ‌ سـۆز و هـەستــە
كە مـانـای عەشق نازانن
چاوتان بەس بۆ سامان مەستە
سـەروەت عـەشـق بـێ‌ تـاماوم
دڵـم نـاكـەم بە ئەویندار
چـونكـە هیـچ دڵێ‌ بـۆ عـەشـق
پـاك نیـە وەك دڵی هەژار

پەراوێز edit