ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
لەبیرت دێ پێت ئـەوتم
بــۆ نــــامــــەكانی تــــۆ شەیدام
لەنامەی تۆ قەت تیر نابم...
هـاوڕێمن كـاتێ كــــە تـــەنیـام
بیرتە ئـەت وت
هـەموو شەوێ
لەجانتاكەم دەریان ئـەكــەم
وەك مناڵێ دائەنیـشـم
وشـەكـانـی لـەبـەر ئـەكـــــەم
بیرتە سەرەتا پیم وتی
بۆچی فرمێسک ئەڕیژی بۆم
تاوانە هاتووی پێم ئەڵێی
عاشق و ئەوینداری تۆم
بیرتە وتم بێجگە لەخەم
هیچ شتێکی تر شک نابەم
بۆ خەمت پێ‌ بناسێنم
هەموو جوانی عومرت ببەم
بێ‌ شك بە منیش وەكو تۆم
لەخۆت زیاتر خۆشم ئەوێی
بەس حەزناكەم خەم بناسی و
بەخەمەوە بۆمن بدوێی
پێم خۆشە دڵ پڕ خۆشی بی و
لێوت خەندەی لێ‌ ببارێ‌
ژیانی تۆش وەكو هی من
بێ‌ خۆشی نەبێ‌ بەجارێ‌

پەراوێز edit