ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
سامان سەنگاوی تەنیام لێرە
١٢. ئاواتی مەرگ
لێم زویری یاخود هەر خۆت دڵت گۆشی عەشق نەبوو
بۆ ماڵی دنیا عاشق بووی؟ یاخود کات بەڕێ کردن بوو

وەرە بڕوانە ژیانم زۆر جیاوازە لە چاو جاران
ئەوکات هاوڕێم پێکەنین بوو ئێستا بەس ئاشنام بە گریان

هەموو فرمێسکی چاوانم بەسەر وێنەی تۆدا باران
کەچی تۆ برینەکانمت تەنها جارێ نەکرد دەرمان

گریانت بە چاوم ناساند... خەندەت لە لێوانم تۆران
چاوەڕێ نیت ڕۆژێ ئاهم تۆش بخاتە شین و گریان

ئەڵێن گوایە خەفەتی زۆر ڕۆح لەجەستە دەر ئەهێنێ
کەوایە بۆ ئازار و خەم واز لە جەستەی من ناهێنێ

هێندە خەمم بۆ دوریت خوارد ئێستا من یەک پارچە خەمم
دڵم نایە هیچت پێ بڵێم بە ئاواتی مەرگی خۆمم

پەراوێز edit