ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
ئەگەر ئـاگـری دوری تـۆ
هـەمـوو جـەسـتـەم بـسـوتێنـێ‌
مـەحـاڵـە دڵ لێـت بـێـزار بـێ و
واز لـە ئـەویـنـی تۆ بێنێ‌
ئــەگــەر هات و ڕۆژێ مردم
بــــەم زام و داخ وئێــشــەوە
بێ‌ شك بە كوشـتەی دەستـی تــۆم
ڕۆحـم بـۆلای تـۆ دێتـەوە
بەڵام گــیانـــە تاكو ماوی
قەت مەكـە پــەیمـان شــكێنـی
جـار جـار سەرێ‌ لە گۆڕم بـــە
ئـــاشــكــرابێ‌ یـا نــهــێنی

پەراوێز edit