بەرەو پایزبون دەچمەوە
خەندەی لێوم هەڵدەوەرێ
سیمام وەکو کۆنە ساڵێ
بەرەو زەردی هەڵدەگەڕێ
ناسۆر بەهاری مراندم
وا بەرە و خەزان و فەوتم
هاکا وەکو گەڵای دارێک
منیش دەم ڕەشەبا کەوتم
خەندەی لێوم هەڵدەوەرێ
سیمام وەکو کۆنە ساڵێ
بەرەو زەردی هەڵدەگەڕێ
ناسۆر بەهاری مراندم
وا بەرە و خەزان و فەوتم
هاکا وەکو گەڵای دارێک
منیش دەم ڕەشەبا کەوتم