ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
سامان سەنگاوی تەنیام لێرە
٩. ئەو سیاسیەی کە ئەیپەرستی
ئەو سیاسییەی کە ئەی پەرستی
پەیمانی حیزبی لەگەڵ ئەبەستی
گشت درۆیەکی بە ڕاست ئەبیستی
ئەوەت لە بیر بێ ڕۆژێ لە ڕۆژان
بۆ مەسڵەحەتی ئەتخاتە گریان

ئەوانەی خۆیان بۆ گەل داناوە
وەک خزمەتکارە هەتاکوو ماوە
هەموو شتی خۆی ناوەتە لاوە
گەر هاتوو پارەی باشتری دەست کەوت
بیانووی سیاسەت ئەکا بەڕێکەوت

نەخەڵەتابی باوەڕت وابێ
کە سیاسیەک بۆ گەل سوتابێ
بەڵێ ئەگونجێ ماوەیەک وابێ
بەڵام کە تێر بوو لەپاش چەن ساڵێ
ئەڵێ با میللەت بۆ خۆی بناڵێ

زۆرن ئەوانەی میلەت توشی بوون
بە پارە و مەعاش لە خشتەی بردوون
وایان زانی بوو لای خواوە هاتوون
کەچی لەگەڵ ڕوی لێ وەر چەرخانن
هەر نەیهێشت بڕی موچەی بزانن

پشت بە بەڵێن و پەیمان مەبەستن
سیاسی زۆرن کە بێ دەربەستن
هەتا سەر لەسەر میللەت ناوەستن
گەر تاک تاکێ باش بمێنێتەوە
بێ دەسەڵاتی ئەی هێڵێتەوە

بە درۆکانیان کە کەوتیتە داو
بیرچونەوەشیان بێنەرە بەر چاو
خۆت ئامادەکە بۆ کۆستی ناکاو
بۆ ئەوەی کاتێ بێ موچە کرای
دەردت ئاسان بێ و نەکەویتە ئای

ئەوەی بۆ میللەت ئەڕوتێتەوە
لە تاویان ئەگری و ئەبورێتەوە
بە بەرد بارانیش ڕاست نابێتەوە
دەستی کەوت واخۆی دور ئەخاتەوە
بۆ مەرگی لاوایش لا ناکاتەوە

بە ئیجازەی حەمە عەلی مەدهۆش
شیعرێک لەسەر شیعری گەورەی مامۆستا حەمە عەلی مەدهۆش نوسراوە.

پەراوێز edit