ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس سروود
٥. لاوانی وەتەن...
لاوانی وەتەن
غیرەتێ بکەن

دەی هەستن لە خەو
وا بەسەرچوو شەو

نەما زەمانی
جەهل و نەزانی

ئەمڕۆ فرسەتە
ڕۆژی هیممەتە

بەعیلم و سەنعەت
بەرز ئەبێ میللەت

عالەم هەمیشە
خەریکی ئیشە

ئیش کەن بەمەردی
بەدەست و بردی

یەک دڵ و دەم بن
تا ڕۆژی مردن

لاوانی وەتەن
غیرەتێ بکەن

پەراوێز edit