ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس سروود
٤. گۆرانی گۆیژە
شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە باعیسی کەیف و سروور
هەردەمە بەرگێ ئەپۆشێ، گا سپی، گا سەوز و سوور
وەسفی قەومی کورد ئەکەی تۆ بەم هەموو ڕەنگانەوە
ڕەنگی سوورت شاهیدە بۆ کورد کە قەومێکن جەسوور
بەرگی بێ گەرد و سپیشت دیارە وا هاوار ئەکا
قەومی کورد دڵ ساف و پاکن میللەتێکن بێ قوسوور
بەرگی سەوزیشت ئەڵێ ئەم خاکە هەر شینایییە
پڕ لە دەغڵ و دان و کانی، سەر بەڕزق و پڕ لە نوور
ئەی وەتەن شایانی فەخری واجبە مەدحت بکەم
دار و بەردت عەینی گەوهەر، خاک و خۆڵت وەک بلوور
سلێمانی

پەراوێز edit