ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
بە پەیامی تۆ، من وە خەبەر دێم
بڵێی بە لاق وەرە، بزانە بە سەر دێم

من بۆ دیدارت، وا سەودا سەرم
بڵێن: کە شێتی یا دەربەدەر، دێم

عاشقی عیشقی تۆم، عیشقە جوانەکەم
بۆ گەییشتنت، بێ بەرگ و بەر دێم

گەر ڕێگرم بن، سەدو دە لشکر
بۆ ئەو ڕێگایەی، سەخت و خەتەر دێم

دەبا بم کووژن، لە سەر تۆ گیانە
با شەهید بکرێم، وەڵڵاهی هەڕ دێم

پەراوێز edit