ڕۆژێک له ڕۆژانی ساڵی ڕابردوو
که‌هه‌ستام له‌خه‌و به‌یانیه‌کی زوو
به‌ئیشتیا چوومه سه‌ربانی سه‌رێ
تاچاو بگێڕم له دنیای دەرێ
شنەبای به‌یان هه‌وایه‌کی خۆش
زۆر خه‌مڕه‌وێن بوو بۆ دڵی بە پەرۆش
چاوم ده‌گێڕا به ده‌ور و به‌ردا
تڕنهبابیلێک١ ده‌هات له‌سه‌ردا
ده‌چۆ لای سوانهو دهگهڕایەوە
دووباره ده‌وری لێده‌دایه‌وه
سرنجم دایه جێگه و مه‌کانی
ههڵاوهسابوو جوته‌ی جه‌وانی
ده‌هاتوو ده‌چوو نه‌یمابوو قه‌رار
ده‌سه‌ڵات نه‌بوو هاوار کا به‌زار
بڵێ که چییه و چێم لێ قه‌وماوه
جوته‌ی ئازیزم ههڵاوهساوه
ههڵاوهسابوو بهداوێ ده‌زوو
جوجکه‌ی تازه‌شی تێی وهڕامابوو
تاقه‌ت بڕابوو به په‌رێشانی
دنیای دیکه‌ش وا، له‌به‌ر چاوانی
ئیدی خۆم نه‌گرت نه‌مکرد وتووێژ
هه‌ستام په‌یدام کرد دارێکی درێژ
چه‌قۆیه‌کم به‌ست له‌سه‌ری داری
سه‌ری دهکردن٢ لوس بوو وه‌ک ماری
چه‌قۆم بۆ لابرد به‌وه‌سیله‌ی دار
پسا دهزوولهو ئه‌ویش که‌وته خوار
فه‌وری چووم داوم له مل کرده‌وه
بۆ هیلـلانهکهی خۆیم برده‌وه
له‌دوای چه‌ند وه‌ختان به پێێ موقه‌دده‌ر
وه‌ک پهڕهسرێلکه به‌ڵام هاته سه‌ر
جوتهم بریندار بوو به‌هۆی کاره‌سات
چ چاکه‌م کردبوو هه‌مووی وه‌ڕێ هات
خودا هاوسه‌ری وه من دایه‌وه
چرای ماڵه‌که‌م نه‌کوژایه‌وه
ئه‌و په‌نده جوانەی ده گوێیان باوێ
تۆ چاکه‌ی بکه و ده ئاوی هاوێ
که‌هه‌ستام له‌خه‌و به‌یانیه‌کی زوو
به‌ئیشتیا چوومه سه‌ربانی سه‌رێ
تاچاو بگێڕم له دنیای دەرێ
شنەبای به‌یان هه‌وایه‌کی خۆش
زۆر خه‌مڕه‌وێن بوو بۆ دڵی بە پەرۆش
چاوم ده‌گێڕا به ده‌ور و به‌ردا
تڕنهبابیلێک١ ده‌هات له‌سه‌ردا
ده‌چۆ لای سوانهو دهگهڕایەوە
دووباره ده‌وری لێده‌دایه‌وه
سرنجم دایه جێگه و مه‌کانی
ههڵاوهسابوو جوته‌ی جه‌وانی
ده‌هاتوو ده‌چوو نه‌یمابوو قه‌رار
ده‌سه‌ڵات نه‌بوو هاوار کا به‌زار
بڵێ که چییه و چێم لێ قه‌وماوه
جوته‌ی ئازیزم ههڵاوهساوه
ههڵاوهسابوو بهداوێ ده‌زوو
جوجکه‌ی تازه‌شی تێی وهڕامابوو
تاقه‌ت بڕابوو به په‌رێشانی
دنیای دیکه‌ش وا، له‌به‌ر چاوانی
ئیدی خۆم نه‌گرت نه‌مکرد وتووێژ
هه‌ستام په‌یدام کرد دارێکی درێژ
چه‌قۆیه‌کم به‌ست له‌سه‌ری داری
سه‌ری دهکردن٢ لوس بوو وه‌ک ماری
چه‌قۆم بۆ لابرد به‌وه‌سیله‌ی دار
پسا دهزوولهو ئه‌ویش که‌وته خوار
فه‌وری چووم داوم له مل کرده‌وه
بۆ هیلـلانهکهی خۆیم برده‌وه
له‌دوای چه‌ند وه‌ختان به پێێ موقه‌دده‌ر
وه‌ک پهڕهسرێلکه به‌ڵام هاته سه‌ر
جوتهم بریندار بوو به‌هۆی کاره‌سات
چ چاکه‌م کردبوو هه‌مووی وه‌ڕێ هات
خودا هاوسه‌ری وه من دایه‌وه
چرای ماڵه‌که‌م نه‌کوژایه‌وه
ئه‌و په‌نده جوانەی ده گوێیان باوێ
تۆ چاکه‌ی بکه و ده ئاوی هاوێ
پەڕەسرێلکە: پرستو
١. تڕنەبابیلە: سەرچاوەکەی لە (طَیرَاً أبا بیل) ڕا هاتووە کە هەمان پەڕەسرێلکەیە، لە هێندێک شوێنی دیکەی ووڵاتیش پێی دەڵێن (چەک چەکیلکە) و چەند نێوی دیکەشی هەیە
٢. سەری دەکردن: مەبەست لەوەیە کە لە بەر تیژیانی بە ئاسانی سەری پێ دەتاشرا
بۆ زانیاری زیاتر: پەڕەسرێلکە هەر وەخت کەوتە سەر زەوی مەگەر وردە وردە بچێتە شوێنێکی بەرز و خۆی هەڵدا، دەنا بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ ڕاستەو خۆ هەڵفڕیت
چونکە باڵەکانی درێژن هەرچەند باڵ لێدا هەر وە عەرزێ دەکەویت و نا‌توانیت هەڵفڕێ.