ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
بۆ نازانی ئەو ڕۆژانه چەنده له ژینم بێزارم
وەک ئەسیری بەندیخانه، ناگاته هیچ کوێ هاوارم

من نازانم ئه و ڕۆژانه بۆچی هێنده له فکرم دای
وه کوو دووعای مرۆڤی پاک، دایم ده فکر و زکرم دای

چاو دەگێڕم لێره و لەوێ، تاوێک دیار و تاوێک ونی
بۆ کوێ بڕۆم ئاخر بێ تۆ، تۆ که هەموو دونیای منی

له هەر شوێنی ئەو دونیایه، ڕۆژگارم بێ تۆ تاریکه
ئەگەر ڕێگا ئوتوبان بێ، بۆ من ئاستەم و باریکه

هه موو که سێک دوای مردنی، دڵی له لێدان دەکەوێ
به ڵام دڵی من له گڵکۆشدا، گڕوو ده گرێ و، هەر تۆی دەوێ

خولاسه بیلبیلەی چاوم، ژیانم بێ تۆ زۆر تاڵه
ساعەتم ڕۆژ، ڕۆژم حەوتوو، حەوتووم مانگ و، مانگم، ساڵه

که جێم بێڵی به تەنیایی، وەبزانه خۆشیم نەماوه
خۆشی به نێو فایدەی چیه، با هەر بڵێن شاعیر

پەراوێز edit